بەپەلە.. ئایا چوار شەممەی داهاتوو پشووە؟

ئەگەرچی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە چوارشەممەی داهاتوو ئەوا چوارشەممە سوری ئێزیدییەکانە و بەو هۆیەوە پشووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو چوارشەممەیە پشوو نییە و ١٩ مانگ پشووی فەرمییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران بە سپی ڕاگەیاند "ساڵانە بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزییدییەکانەوە ڕۆژی چوارشەممە سورییان دەکرێت بە پشوو ئەمساڵیش بە هەمان شێوە پشووە، بەڵام بە هیچ جۆرێک هەفتەی داهاتوو پشووی تێدا نییە بەڵکو ئەو پشووە ڕۆژی ١٩ی مانگی داهاتووە".

سەرچاوەکەی سپی وتیشی مانگی داهاتوو جگە لەو پشووە ڕۆژی نۆی نیسانیش پشووی فەرمییە کە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی دووەمی ئەو مانگە دەکات و ئەو پشووەش بە بۆنەی ساڵ ڕۆژی ڕووخانی حکومەتی پێشووی عێراق (حکومەتی بەعسەوە)یە.

بە گوێرەی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان ساڵانە سەری ساڵی ئێزیدی و ڕۆژی ڕووخاندنی حکومەتی پێشووی عێراق وەک بۆنەیەکی نیشتیمانی دیاریکراوە و بەو هۆیەوە ئەو دوو ڕۆژە کە دەکەونە مانگی نیسانەوە دەبنە پشووی فەرمی.

PM:04:45:25/03/2017