لەسەر هەواڵی "گیان لەدەستدانی حاجی كاروان" روونكردنەوە دەدەرێت

لەبارەی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە ، حاجی كاروان بانگخوازی ئایینی ڕایدەگەیەنێت هیچ ڕوداوێك روی نەداوەو لە ژیان ماوەو سەلامەتە .

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چەند هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە بانگخواز حاجی كاروان توشی روداوی هاتوچۆ بوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ناوبراو لە رونكردنەوەیەكیدا ئەوەی خستەڕوو: سوپاس بۆ خودا هیچ روداوێك نەبوەو ساغ و سەلامەتم .

حاجی كاروان دەشڵێت: سوپاس بۆ هەموو لایەك كە خەمی منیان بوەو لەهەواڵیان پرسیوم .



PM:04:47:26/03/2017