بەرەسمی راهێنەری هۆڵندا وازی لە پۆستەکەی هێنا

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە راهێنەری تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەی هۆڵندا" دانی بلیند دەستی لە کارکێشایەوە.

شەوی رابردوو هۆڵندا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە هەڵبژاردەی بولگاریا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دۆڕاو ئەمەش وای لەو راهێنەرە کرد واز لە پۆستەکەی بێنێت.

هۆڵندا لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ لە ٥ یاریدا.



AM:12:00:27/03/2017