ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات که تا ئێستاش به‌رده‌وامه، دواین به‌ره‌و پێشچوونه‌کانی ئاشکرا کرد و ڕاشیانگه‌یاند" کۆنترۆڵکردنی ڕه‌قه نزیکبووه‌ته‌وه".
جیهان شێخ ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی ژووری چالاکییه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوارت، له گوندی ئهلمهناخر، دواین پێشڕه‌وییه‌کانی شه‌ڕڤانانی سوریای دیموکراتی خسته‌ڕوو، که تا ئێستا ٦٤٠کیلۆمهتر دووجا-یان له چه‌ته‌کانی داعش پاککردوه‌ته‌وه.
له کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا جیهان شێخ وتی" له چوارچێوه‌ی قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا که له دوو قۆڵه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، هێزه‌کانمان له قۆڵی بیر ئهلههبا ٥٤٠کم٢ له هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌قه‌وه له چه‌ته‌کانی داعش پاککردووه‌ته‌وه، که تێیدا شارۆچکه‌ی که‌رامه هه‌یه، که شوێنێکی ستراتیژییه و چه‌ته‌کان وه‌ک بنه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌کاریانهێناوه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هێزه‌کانمان له قۆڵی ئهبوخهشهب-یشه‌وه، هه‌رێمێکی ١٠٠کیلۆمهتر٢ –یان له چه‌ته‌کان پاککردووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش به‌گشتی ٦٤٠کم٢ ڕزگارکراون، که ده‌یان گوند و مه‌زرعه هه‌یه".
شه‌ڕڤانان ڕایانگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ڕزگارکردنی هه‌ر شوێنێکدا تیمی تایبه‌تمان هه‌بووه به پاککردنه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌کانی چه‌ته‌کانی داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیومانه هه‌زاران هاوڵاتی سڤیل له ده‌ست چه‌ته‌کانی داعش ڕزگار بکه‌ین و بیانگوازینه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌کان".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که له‌لایه‌ن، جیهان شێخ ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی ژووری چالاکییه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوارتهوه ده‌خوێندرایه‌وه ئاشکرایانکرد" جارێکتر ده‌یڵێینه‌وه که که به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شوێنانه‌ی که ڕزگار کراون ده‌درێنه ده‌ست ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ڕه‌قه، هێزه‌کانیشمان چالاکانه پاریزگارییان لێده‌کات و ده‌یانپارێزێت، موژده‌ی ڕزگارکردنی ته‌واوی ڕه‌قه‌ش له زوترین کاتدا ده‌ده‌ینه دانیشتوانه‌که‌ی".
له کۆتاییدا ئاماژه به زیانه‌کانی چه‌کدارانی داعش کراووە، که جگه له زیانێکی زۆری ماددی و سه‌ربازی لە داعش "له شه‌ڕه‌کاندا ٢٧٢ چه‌ته کوژراون و ته‌رمی ٦٧یان به‌جێماوه، چه‌ندین پارچه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی قورس و وسک که‌وتوونه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانان".
ده‌رباره‌ی زیانه‌کانی شه‌ڕڤانان، ئه‌وه هاتووه: "له ته‌واوی به‌رخۆدانه‌کاندا تا ئێستا، ١٤ شه‌ڕڤانی هیزه‌کانی سوریای دیموکرات شه‌هیدبوون".