بەپەلە هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

مستەفا ڕەنجەڕۆ، مۆسیقاری کوردی شاری هەولێر ئەمڕۆ، بەھۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەڕی باس بڵاویکردەوە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27/3/2017، مستەفا ڕەنجەڕۆ، میوزیکژەنی کورد، کە خەڵکی شاری ھەولێر بوو، بەھۆی نەخۆشیی ھەوکردنی جگەرەوە، گیانی لەدەست دا."

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە ماوەیەک پێش ئێستاش، بە بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی، لە میسڕ نەشتەرگەری بۆ مستەفا ڕەنجەڕۆ ئەنجام درا. مستەفا یەکێک بوو لە کەمانچەژەنە بەتواناکانی کورد، ھەروەھا لە چەندین فێستیڤاڵ و کۆنسێرتی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بەشداری کردبوو."



AM:10:44:27/03/2017