دۆلار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٣/٢٧ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بە رامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوەو نرخێکی نوێی تۆمار کرد.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٨٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ هەزارو ٥٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٢ هەزارو ٧٥٠ دینار.




AM:10:57:27/03/2017