شاجوان لەسەر کچەزا شۆخەکەی سەدام حسێن هاتە دەنگ

دوای ئەوەی لە لایەن ڕێکخراوێکی کوردییەوە خەڵات درا بە کچەزایەکی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق و ژالیا سیروان، شاجوانی کوردستان یەکێک بوو لە ئەندامانی لیژنەکە، لەسەر هەڵبژاردنی ئەو کچەزایەی سەدام هاتە دەنگ.

ژالیا ڕایگەیاندووە " دوای ئەوەی وەکو ئەندامی لێژنەی دادوەرانی هەڵبژاردنی جل وبەرگی کوردی لە فێستیڤاڵی کەرامەو یادەکانی ئادار ئامادەبووم، سەرەتا هەموودیزاینەرەکان بەبێ ناو هاتنە نێو کێبڕکێیەکە، واتە تەنیا بەژمارە دیزاینەکان دیاری کرابوون، کەواتە من بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو نەبووم کەسێک بەناوی بەنان حوسێن کامل نەوەی سەدام حوسێن سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراق بەشداری کردووە".

بەنان نەوەی سەددام حوسێنە، کچی رەغدە و لە دوبەی دەژی، ئێستا دیزاینەری جلوبەرگە، لە رێورەسمەکەدا خەڵاتی باشترین دیزاینەری گەنجی بەدەستهێنا.

بەنان حوسێن کامل، کچەزای سەدام بە ڕووداوی وتووە "کرنگترین شت بۆ من ئەوەیە کە کارێک ئەنجامبدەم کە خۆم دەمەوێت و حەزی پێدەکەم. ئەو کارە من بە ویست و خۆشەویستییەوە دروستم کرد، ئێمە هەموومان یەکسانین، هیچ جیاوازییەک لەنێوانماندا نییە، کورد، شیعە و سوننە. من دوو خەونم هەیە، یەکەم کارەکەمە و دووەم دەمەوێت عێراق بگەڕێتەوە دۆخی جارانی و یەکدەست بێت

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی داستانی کەرامە و جەژنەکانی ئادار و نەورۆز لەرۆژی 16-3-2017 لە عەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، تاوەکو 21ی ئادار بەردەوام بوو، کە رێکخراوی قەندیل ساڵانە ئەم فێستیڤاڵە ئەنجامدەدات.




PM:12:36:27/03/2017