بە وێنە.. کچی بکوژەکەی لەندەن ژیانی رۆژئاوایی خۆی تێك نادات

کچی خالید مەسعود ئەو پیاوەی هێرشی کردە سەر بینایەی پەرلەمانی بەریتانیا ژیانی رۆژئاوای خۆی تێکنادات لەبەر باوکی ستایڵە ئەوروپییەکەی خۆی ناگۆڕێت.

رۆژنامەی دیلی مەیڵی بەریتانی رۆژی ٣/٢٦ بڵاویکردوەوە کچە ١٨ ساڵەکەی خالید مەسعود ئامادە نییە نیقاب بپۆشێت و سوورە لەسەر بەردەوامبوون لە ستایڵە ئەوروپییەکەی، بە پێچەوانەی خووشکە گەورەکەیەوە کە نیقابی پۆشیووەو بووبە ئیسلام.

جاین هارفی کە دایکی ئەم كچەیە لەساڵی ١٩٩١ دا تا ساڵی ٢٠٠٢ هاوسەر بووە دواتر دوای ئەوەی مێردەکەی زۆر وەحشیگەرانە لە خاوەنی دوکانێکی داوە، ئەم لێی جیابۆتەوە.

کچە بچووکەکەی خالید لەگەڵ دایکی دەژی و کچە گەورەکەی کە بووە بە ئیسلامی لەگەڵ باوکی و ژنە نێوکەیدا دەژیا لە 

خالید مەسعود بە ئۆتۆمبێلیکی جۆری هۆندای لە لەندەن لە سەر پردی ویستمنسر چەندان کەسی شێلاو لە ئەنجامدا پێنج  کەس گیانیان لەدەستداو نزیکەی ٤٠ کەسی تر برینداربوون ولەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەفسەرێکی پۆلیس تەقەی لێکردوو کوشتی.



PM:12:39:27/03/2017