حكومەتی هەرێم لەسەر سیستمی پاشكەوتی موچە روونكردنەوەی بڵاوكردەوە
بە پێی لێدوانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم تا ئیچستا پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەكەوتكردنی موچە نەخراوەتەوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
ئەمڕۆ 27/3 سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ ژمارەی لە كەناڵەكانی راگەیاندن كە رایگەیاند " لە ئێستادا وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ كەسانی پسپۆڕ كار لەسەر شێوە و رێژەی دەستكاریكردنەكە دەكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا كارەكانیان تەواو نەبوە و نەخراوەتەوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، هەر كاتێك خرایە بەردەمی ئەنجومەنی وەزیران ئەوكات ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دەدات".
سەبارەت بە چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم، دزەیی باسی لەوەكرد كە دووساڵە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستكراوە بە چاكسازی و ئێَستا گەیشتوەتە قۆناغی كۆتایی و لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكراوە كە لەمەودوا وەزارەتی دارایی و ئابووری بە چ شێوەیەك كار بكات، هەروەها بەشێك لە وەزارەتەكان دەستیان كردوە بە كەمكردنەوەی هۆبە و بەش، ئەمەش كاتی دەوێت.
PM:01:59:27/03/2017