كاروان خەباتی سەبارەت بە "33 ئاپیاد"ەكەی كوڕەكەی روونكردنەوە دەدات
هونەرمەندی میللی كاروان خەباتی پاش ئەوەی لە پرۆگرامێكی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو كە كوڕەكەی ٣٣ ئایپاد و ١٨ مۆبایلی هەیە، لەسەر ئەو قسەیەی ڕونكردنەوەی داوە.
كاروان خەباتی ڕایگەیاندووە كە ئەو كوڕەكەی خۆی (كاردین)ی زۆر خۆشدەوێت و گەر داوای هەرچیەكی لێبكات بۆی دەكات، بەڵام ئەو قسەیەی بە شێوەیەكی (مەجازی) وتووە.
كاروان خەباتی روونیشیكردۆتەوە، هەر وەك چۆن دەكەویتە قەرەباڵغی ئۆتۆمبێلەوە و دەڵێیت ١٠٠٠ ئۆتۆمبیلم لە پێشەوەیە لە كاتێكدا واش نییە، منیش ئەو قسەیەم بەو شیوەیە كردووە.
PM:02:41:27/03/2017