"رێگە بە گۆڕان نادەین هێزی چەكدار دروست بكات"
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵ بۆ دامەزراندنی هێزێكی چەكدار دەدات كە لەبەغداوە كۆمەك بكرێت.
ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، "بەگوێرەی زانیارییەكانیان، هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕان بەناوی سەردار عومەر ئاغا سورچی هەوڵدەدات بۆ دروستكردنی هێزێكی چەكدارو وەك خۆی راگەیاندوە، پارەو هاوكاریی لەحكومەتی عیراقەوە وەردەگرێتو دەیەوێت ئەو هێزە لەسنوری ناوچەی خەلیفان دروست بكات".
لەوبارەیەشەوە كرمانج عیزەت قائیمقامی قەزای سۆرانی سەر بەپارێزگای هەولێر بەسایتەكەی راگەیاندوە، بەهیچ شێوەیەك رێگە بەهیچ هێزێك نادرێت لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، هەر كەسێكیش ئەوە بكات روبەڕوی یاسای دەكەینەوە، ئەو كەسەی ناوی هاتوە، هەوڵیداوە كارێكی لەو شێوەیە بكات، بەڵام ئاگادارمان كردۆتەوە كە لەچوارچێوەی رێنمایی یاساكان دەرنەچێت، دەنا روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
PM:04:04:27/03/2017