قایمقامیه‌تی سلێمانی هاورده‌كردنی به‌روبووم سنوردار دەكات
لە راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا هاورده‌كردنی به‌روبوومه جۆراوجۆره‌كان بۆ مانگی داهاتوو سنوردار دەكرێت و كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی ئازاری 2017 ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌ربوومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبۆته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئاستی به‌ربوومی ناوخۆیی و خواستی هاوڵاتیان كردووه.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا قایمقامیه‌تی سلێمانی چەند رێنماییەكی بۆ هاوردەكردنی كەلوپەل بۆ مانگی نیسان دەركرد، بڕی هاورده‌كردنی به‌روبوومه‌كان به‌م شێوه‌یه كهمدەكرێتهوه، 1000 ته‌ن گۆشتی مریشكی به‌ستوو، 550 تۆن گۆشتی ماسی و گۆشتی سوور و هه‌روه‌ها هێنانی 600 تۆن هێلكه‌ی مریشك.
PM:04:10:27/03/2017