لێژنەی تۆماری بایۆمەتریی ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە

لێژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆران ڕاگەیاندراوێک بۆ ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە، کە لە تۆمارکردنی ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریی دواکەوتوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 27/3/2017، ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لێژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆرانی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئێستا بڕیار دراوە بۆ ئەو مووچەخۆرانەی لە ماوەی دیاریکراوی کەرتی مەدەنی لە جۆری مووچەی ( خانەنشینان، سوودمەندانی بیمەی کۆمەڵایەتی، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفال) لە تۆمارکردن دواکەوتوون، لە بەرواری 27/3/2017 تا 5/4/2017، بە مەبەستی ناونووسکردنیان لە لیستی دواکەوتن بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکانیان و بریاڕدان لەسەر تۆمارکردنیان یاخود نا، سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکانی خۆیان بکەن.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی تۆماری موچەخۆرانی کەرتی مەدەنی لە سیستمی ئەلکترۆنی و بایۆمەتری، لێژنەی باڵا بریاری دا بۆ ئەو موچەخۆرانەی لە ماوەی دیاری کراوی کەرتی مەدەنی لە جۆری مووچەی ( خانەنشینان، سودمەندانی بیمەی کۆمەڵایەتی، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفال) لە تۆمارکردن دواکەوتون تکایە لە رێککەوتی 27-3-2017 تا 5-4-2017 ، سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی ناونوسکردنیان لە لیستی دواکەوتن بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکانیان و بریاردان لە سەر تۆمارکردنیان یاخود نا.

لەگەڵ رێزدا.

لێژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری موچەخۆران
27/3/2017




PM:04:12:27/03/2017