کەشناسی وادەی بارانە بەلێزمەکەی ڕاگەیاند

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق ڕایگەیاند شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و بارانەکە سەرەتا نمە نمەو دواتر بە لێزمە دەبارێت.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە ڕۆژی سێ‌ شەممە وڵات دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و بەهۆیەوە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران، بەڵام دواتر بارانەكە بەخوڕ دەبێت و لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.


هەروەها ڕاشیگەیاندووە لە ڕۆژی چوار شەممە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور لاوازدەبێت و بەوهۆیەوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی پێنج شەممە دەبێتە ساماڵ و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هاوکات ماڵپەری (Weather)ی ئەمریکی تایبەت بە کەشوهەوا لە ئاشکرایکردووە لە سبەی سێشەممەوە بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی پچڕ پچر دەستپێدەکات، تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 4ی نیسانی 2017 بەردەوام دەبێت.


ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممە 30ی ئازاری 2017 کاریگەری ئەو شەپۆلی بارانە کەمدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت لەو رۆژەدا باران نەبارێت و پاشان دەستپێدەکاتەوە و تاوەکو رۆژی سێشەممە 4ی نیسان بەردەوام دەبێت.



PM:09:24:27/03/2017