هەناردەی نەوتی كێڵگەی بای حەسەن و ئاڤانە راگیرا

لە دوێنێ ئێوارەوە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە شەش وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەردوو كێڵگەی نەوتی (بای حەسەن و ئاڤانە) ڕاگیراوە.

ئاژانسی (وزە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، بەهۆكارێكی تەكنینیكەوە یەكێك لە بۆریەكان تەقیوە و بەو هۆیەوە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە شەش وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەردوو كێڵگەی نەوتی (بای حەسەن و ئاڤانە) ڕاگیراوە.
وتیشی، "شەتداون بە وێستگەكانی بەهەمهێنان كراوە بەمەبەستی ڕوونەدانی كاری نەخوازراو و سەلامەتی كاركردن و نۆژەنكردنەوە".
 
كیڵگەی نەوتی بای حەسەن، یەكێكە لەو كێڵگە نەوتیانەی شاری كەركوك، كە لەدوای هاتنی داعش لە ۲۰۱٤ بۆ عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان (كۆمپانیاس كارگروپ) سەرپەرشتی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتەكەی دەكات و ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دەهێنێ.



PM:03:27:28/03/2017