جوانترین ئەكتەری درامای "ئەو ژیانە هی منە" كوژرا

لە ئەڵقەی شەوی رابردوو درامای "ئەو ژیانە هی منە" پاڵەوانی سەرەکی ئاردا دەدرێتە بەر چەقۆ.

رووداوەکانی ئەڵقەی دوێنێ شەوی درامای ئەو ژیانە هی منە هەمووانی توشی شۆک کرد ئاردا لە ئاهەنگێکدا لایەن کەسێکەوە دەدرێتە بەر چەقۆ و ئەمەش پاش جیابونەوەی لە ئەفسون و ئامادەبووانیش سەریان سوڕماوە و دراماکە ئەڵقەی 126ی بەم رووداوە کۆتایی هات.

ئوزان گولەر کە ڕۆڵی ئاردا دەگێڕێت، خۆی مۆدێلیستێکی بەناوبانگی تورکە و لە ساڵی 1991 لە دایکبووە، باڵای 189 سەنتیمە و لە 2012 وەک باشترین کوڕە مۆدێلیستی تورکیا هەڵبژێردراوە و لە 2014 بەشداری لە یەکەم فیلمی سینەماییدا کردووە و هەر هەمان ساڵ بەشداری لە درامای ئەو ژیانە هی منەدا کرد و تا ئێستا بەردەوامە بە کارەکتەری ئاردا.





PM:03:36:28/03/2017