خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی NRT2 بەم وێنەیە هەوادارانی سەرسامکردووە

لەنیا عەبدوڵا پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و هەوادارانی سەرسام کردووە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لەنیا عەبدوڵا وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەركەوتووە‌و نوسیویەتی "كاتی ئەوەیە بەرەو پێش هەنگاو بنێی ، رابردوو بو بە مێژوو . لەداهاتوو دەتوانی زیاتر بەدەست بێنی ئەگەر به‌ره‌و ئاڕاستەیەكی ڕاست بڕۆی ، رابردوو مرد , داهاتوو ژیانە بۆیه‌ لەگەڵی بڕۆ، بیرت بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به‌ سه‌ره‌وه‌ پێویستت به‌وه‌ نیه‌ ئه‌وانی تر بخه‌یته‌ خواره‌وه ‌!!".

"لەنیا عەبدوڵا” پێشکەشکاری دیاری کەناڵی "ئێن ئاڕتی دوو”ـە، ساڵی ١٩٩٢ لە دایکبووە و بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە و یەکجار هاوسەرگیری کردووە و دواتر لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.



PM:03:47:28/03/2017