بەرپرسێكی یه‌كێتی: شاڵاوی كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و شێخ له‌تیف‌و حاكم قادر هەوڵی لێدانم دەدەن
عه‌تاسه‌راوی فەرماندەی سه‌ربازی‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌باره‌ی گۆڕینی قائیمقامی سه‌یدسادقه‌وه كه ئامۆزایه‌تی چەند زانیارییه‌ك ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت "شاڵاوی كوڕی كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و شێخ له‌تیف‌و حاكم قادر بۆ لێدانی ئه‌و دەیانەوێت دیاری ره‌فیق بگۆڕن‌و كه‌سێكی سه‌ر به‌خۆیان دابنێن”.
لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنەدا عه‌تاسه‌راوی فەرماندەی سه‌ربازی‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌باره‌ی گۆڕینی قائیمقامی سه‌یدسادقه‌وه كه ئامۆزایه‌تی رایگەیاند "پێم وایه هه‌ندێك براده‌ر به‌رنامه‌و پلانیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كێشه‌و گرفت بۆ من دروستبكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی قه‌زاكه خزمی منن”.
ناوبراو وتیشی "دیاری ره‌فیق كه ئێستا قائیمقامی سه‌یدسادقه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری تاپۆ بوه، به‌هۆی پاكی‌و ڕێكوپێكیه‌وه یه‌كێتی خۆی مه‌منونی بوه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی قائیمقامی سه‌یدسادق داوایان لێمانكردوه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت”.
سەراوی جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە "بڕیاری یه‌كێتی بڕیاری ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانیه‌و بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی‌و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمه‌ده، ئه‌وان بڕیاربده‌ن خۆم لایده‌به‌م، جگه له‌وان فیرعه‌ون ناتوانێت قائیمقامی سه‌یدسادق بگۆڕێت”.
PM:04:27:28/03/2017