وەزارەتی ئەوقاف ئەم بڕە پارەیە لە حاجیانی كوردستان وەردەگرێت

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم، تێچووی حەجی ئەمساڵی ڕاگەیاند و هەر حاجیەکیش بۆ ئەنجامدانی حەج بڕی سێ هەزار و ٦٥٠ دۆلاری لێوەردەگیرێت.

لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە "بەهەموو ئەو بەڕێزانە ڕادەگەیەنین کە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە، بڕی تێچووی سەفەری حەج ٣٦٥٠٠ دۆلار دەبێت، واتە ٣٦ وەرەقە و نیو".



PM:04:41:28/03/2017