وەزارەتی
گوستانەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی پڕۆژەی نوێی ئینتەرنێت
و گۆڕینی لۆگۆی تەکسییەکانەوە دەرکرد.
بە گوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كودرستان " له كۆبونه‌وه‌ی
ژماره (3 ) ى ساڵی 2017ی ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28 / 3 / 2017 به‌ڕێوه‌چوو تێیدا چه‌ند بڕیارێك ده‌رچوون."
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا
هاتووە "، ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكاری، بڕیاریدا نووسراو ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و
كۆمپانیایانه بكرێت كه پاره‌ی ڕسووماتی وه‌زاره‌ت قه‌رزارن و تاوه‌كو ئێستا نه‌یانداوه‌ته‌وه
(به فرۆكه‌خانه‌كانیشه‌وه)، بۆیه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك سه‌رپێچی بكات به‌پێی یاسا‌و
رێنماییه‌كان هه‌ڵوسكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هەر بە گوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە بڕیارێكی دیكه‌ى ئه‌نجومه‌نی
ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بریتی‌بوو له‌وه‌ی كه پرۆژه‌ی ئینته‌رنێتی
( FTTH ) بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌كانی
ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان به‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانیانه‌وه جێ به‌جێ بكرێت .
لە دوا خاڵی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە "ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له بیرۆكه‌ی گۆڕینی ئینته‌رنێتی حكوومی بۆ سیسته‌می ( FTTG ) و بڕیاردرا داوا له‌وكۆمپانیایانه بكرێت ئینته‌رنێتی دام و ده‌زگاكانی
حكوومه‌ت بگۆڕن بۆ سیسته‌می ( FTTG )، به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان نرخ
جێبه‌جێی بكه‌ن، هه‌روه‌ها كۆمپانیا تێچووی پڕۆژه‌كه له ئه‌ستۆی خۆی بگرێت ".