نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە
بەیانی ئەمڕۆ ٣/٢٩ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوەو نرخێکی نوێ تۆمار دەکات.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٨٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ٧٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٢ هەزارو ٧٥٠ دینار.
AM:09:36:29/03/2017