" کارەکانی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران تەواو بووە"

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، كاتێك دابەشكردنی مووچە دەگاتە مانگی ٣ کارەکانی دەستكاریكردنی مووچە تەواو بووە و بە شێوازێكی تر مووچە دابەش دەكرێت.

مەدینە ئەیوب شرنەخی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە رۆژنامەی "باس"ی راگەیاندوە " وەكوو زانیویانە بۆ مانگی ٥ یان ٦ بە شێوازێكی تر مووچە دابەش دەكرێت".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "ئێستا مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٧ دابەش دەكرێت، كاتێك مووچە دەگاتە مانگی ٣ دەستكاریكردنی مووچە تەواو بووە و بە شێوازێكی تر مووچە دابەش دەكرێت".

محەمەد ھاودیانی، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی ھەرێمیش بە میدیاکانی یەکگرتووی رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی حكوومەت دووپاتی كردەوە كە پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەكەوتی مووچەدا دەكەنەوە.

وتیشی" لیژنە پێكھاتووە بۆ دەستكاریكردنی مووچە، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكراوە كەی پێداچوونەوەكە تەواو دەبێت، جەختیشیكردەوە، ھەر كات پێشنیازەكانی دەستكاریكردنی مووچە بێتە ئەنجومەنی وەزیران شتێك دەكەن كە لە بەرژەوەندیی فەرمانبەراندا بێت".



AM:09:54:29/03/2017