سلێمانی.. بەهۆی رووداوێكەوە هاوڵاتییەك لەبازاڕی شەوكەتی مەلا گیانی لەدەستدا

نیوەرۆی ئەمرۆ لە بازاڕی شەوكەتی مەلا لەشاری سلێمانی، هاوڵاتییەك بەهۆی شكانی ئەسانسۆری (مەسعەد)ی بیناكە، گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری سپی لەشوێنی رووداوەكە رایگەیاند رووداوكە لە بازاڕی شەوكەتی مەلا روویدا  كە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی خانەقای سلێمانی‌و بەهۆی شكانی ئەسانسۆری بیناكە، هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا.

ئەو هاولآتیە خەڵکی رۆژهەلآتی کوردستانەو بەهۆی کەموکوڕی ئەسانسۆرەکەوە گیانی لەدەستداوەو ئەو کەسانەی لەو بازاڕە کاردەکەن باس لە کەموکوری بازاڕەکە دەکەن.



PM:12:57:29/03/2017