كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەپاش دوا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی كە لەگەڵ د. نەجمەدین كەریم دەمەقاڵێیەك لەنێوانیاندا دروستبوو، لە مەكتەبی سیاسی دەوام ناكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سەركردایەتی یەكێتی بە سپی راگەیاند: "لەپاش كۆبوونەوەی
رۆژی (9/3/2017) مەكتەبی سیاسی كە لەو كۆبوونەوەیەدا لەسەر دۆسیەی نەوت، دەمەقاڵی لەنێوان مەلا بەختیار، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ د. نەجمەدین كەریمدا ساز بوو، چیتر مەلا بەختیار لە مەكتەبی سیاسی دەوام ناكاتو رۆژانە تەنیا لە ناوەندی چاودێر دەمێنێتەوە دەوام لەوێ دەكات".
بەوتەی سەرچاوەكە لە ئێستادا لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هەوڵێك لەئارادایە تا مەلا بەختیار رازی بكەن بۆ دەوام كردن لە مەكتەبی سیاسی بگەڕێتەوە.