لە بەیاننامەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کە ئەمڕۆ کارەکانی تەواوکرد داوا لە تورکیا دەکات دەستبەجێ سووپاکەی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه "پشتیوانی عیراق ده‌كه‌ین له جه‌نگی دژ به‌داعش و پێویسته توركیا به‌په‌له هێزه‌كه‌ی به‌بێ هیچ مه‌رجێك له‌عیراق بكشێنێته‌وه‌و بوونی ئه‌و هێزانه ده‌سدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی عیراق و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئارامی و یه‌كێتی عیراق بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیییه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی.
لوتكه‌ی عه‌ره‌بی به‌به‌شداری 15 سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب له ئوردن به‌ڕیوه‌چوو، تێدا چه‌ندین مه‌له‌فی تایبه‌ت به‌ناوچه‌كه وه‌ك شه‌ڕی سوریا و عیراق و لیبیا و یه‌مه‌ن تاوتوێ كران.