ده‌میرتاش و دوو سه‌ركرده‌ی دیكه مانگرتنیان له خواردن راگه‌یاند
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش" و دوو سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی زیندانیكراوی باكوری كوردستان ده‌ست به مانگرتن له خواردن ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش" و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په "عه‌بدوڵا زه‌یدان" له په‌یامێكی هاوبه‌شدا كه بۆ ناوه‌ندی گشتی هه‌ده‌په نێردراوه، رایانگه‌یاندووه "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی ئه‌دیرنه دیالۆگ ناكات و به شێوازی دژه‌حقوقی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌روه‌ها له زیندانه‌كاندا كرده‌وه‌ی دژه مرۆیانه دژی زیندانیان ئه‌نجامده‌درێت و ماوه‌یه‌كی زۆره ژماره‌یه‌ك زیندانی مانیان له خواردن گرتووه و هیچ وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه، ئێمه‌ش له به‌یانی رۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌ست به مانگرتن له خواردن ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه "داوا له رای گشتی ده‌كه‌ین، كه تا مانگرتن له خواردنی زیندانیان و پێشێلكردنی مافه‌كانیان كۆتایی دێت، به هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه‌وه راپه‌رن و تێبكۆشن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان "سه‌باحه‌ت تونجه‌ل" رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ رێكه‌وتی 31 ی 3 ی 2017 له زیندان ده‌ست به مانگرتن له خواردن ده‌كات.
له مانگی 10 ی ساڵی رابردووه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستیانكردووه به ده‌ستگیركردنی ده‌یان سه‌ركرده و په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك شاره‌وانی باكوری كوردستان و له رێكه‌وتی 4 ی 11 ی 2016 شه‌وه هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش" زیندانی كراوه.
PM:04:09:30/03/2017