هاوسەرگیرییەکی نوێ سەریهەڵدا

بەدواداچونێکی نوێ ئاشکرایکرد کە لە وڵاتی مەغریب جۆرێکی دیکەی هاوسەرگیری سەریهەڵداوە بە ناوی هاوسەرگیری فاتیحە.

بە گوێرەی ئەو بەدواداچوونە کە ژنانی مەغریب ئاشكراکراوە لە بەشێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە بە بێ گەڕانەوە بۆ یاسا هاوسەرگیری پێشوەختە و هەواسەرگیری بە منداڵ دەکرێت.

میدیاکان بڵاویانکردووەتەوەبە ڕەچاونەكردنی یاساكە، ئێستا خەریكە جارێكی تر دیاردەی زوو بەشوودان سەرهەڵدەداتەوە و بە گوێرەی نەریتەکان، خێزانی كوڕ و كچەكە ڕێككەوتن لەسەر هاوسەرگیرییەكە دەكەن و دواتر بەئامادەبوونی چەند كەسێك سورەتی (فاتیحە) دەخوێنن و بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ دادگا مارە دەكرێن.

ڕوونیشکراوەتەوە دیاردەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە ناوچەكانی دەرەوەی شارەكانی ئەو وڵاتە زۆر زیادی كردووە، ئەمەیش وای لە حكومەت كردووە بە بڕیارێك دژ بەو كارە بوەستێتەوە،.

 



PM:09:40:30/03/2017