بۆ
یه‌كه‌مین جار له شارى سلێمانى، كافتریا و بلیاردێكی تایبه‌ت به‌خانمان كرایه‌وه.
نیان
عوسمان سه‌رپه‌رشتیارى كافتریا و بلیاردى كچان له بە باسی وتووە "تا ئێستە
شوێنێكى دیاریكراو نییه بۆ ئه‌وه‌ى خانمان دوور له چاوى پیاوان ئازادانه
دابنیشن یان كاته‌كانى خۆیان به‌سه‌ربه‌رن، چونكه ئافره‌تیش ماندووه و پێویستى
به پشوودان هه‌یه، بۆیه ئێمه به‌باشمان زانى كافتریایه‌كى له‌م شێوه‌یه بكه‌ینه‌وه".
ڕاشیگەیاندووە
"خانمان خۆشحاڵن به كردنه‌وه‌ی ئه‌م كافتریایه، چونكه ته‌نیا شوێنێكه كه
تایبه‌ته به خانمان، هه‌روه‌ها هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین بۆ ئاینده ئه‌م
كافتریایه بكه‌ین به ناوه‌ندێكى ڕ‌ۆشنبیرى بۆ ئه‌وه‌ى خانمانى شارى سلێمانى كارى
شێوه‌كارى و سمینارى جۆراوجۆری تێدا ئه‌نجام بده‌ن".
ناوبراو
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "یارى سه‌ره‌كى ئه‌م كافتریایه بلیاردە، بێگومان
یارى تاوڵه و دۆمینهشى تێدایه، به‌ڵام ئامانجى ئێمه ئه‌وه‌یه خانمان به یارى
بلیارد ئاشنا بكه‌ین، چونكه یارى بلیارد یاریه‌كى جیهانییه و پێویسته خانمان
هاوشێوه‌ى پیاوان یارییەكە بكه‌ن".