نوسەری دیاری کورد جەلال زەنگابادی لەبەر نەبوونی و بەمەبەستی پەیداکردنی بژێوی رۆژانەی خێزانەکەی و پارەی دەرمان، کتێبخانەکەی دەفرۆشێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک جەلال زەنگابادی لە پۆستێکدا ئاماژە بەفڕۆشتنی سەرجەمی كتێبەكانی كتێبخانەكەی دەكات بەنرخێكی زۆر كەمو دەڵێت "بەهۆی خراپی دۆخی ئابوریو گواستنەوەمان بۆ ماڵێكی بچوكترو لەپێناوی دابینكردنی نانو دەرمان ناچارم زۆربەی زۆری كتێبەكانی كتێبخانەكەم كە نزیكەی 15 هەزار كتێبو گۆڤار دەبێت بفڕۆشم”.
نوسەرو لێکۆڵەر لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت" نامەوێت وەك بەزەیی پێداهاتنەوەش پارەم بدرێتێ. بەڵكو ویستم لەو رێگەیەوە خاوەن كتێبخانەكانو دەزگا رۆشنبیرییەكان ئاگادار بكەمەوە بۆ كڕینی كتێبەكانی ناو كتێبخانەكەم كە لەماڵە بچوكە نوێیەكەماندا جێگەیان نابێتەوە”.
ئەو نوسەرە زمانی عەرەبیو فارسیو ئینگلیزیو ئیسپانیو توركی، دەزانێتو چەندین بەرهەمی بەو زمانانە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.