حەیدەر عەبادی: ئابووری ئێمە لە ٩٠% پشتئەستوورە بەنەوت

 سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" "ئابووری ئێمە بەرخۆرە و زیاتر لە ٩٠% پشت ئەستوورە بە نەوت".

لە میانەی دیداری وزەی عێراق، ئەمڕۆ ٣/٢ حەیدەر عەبادی لە دیداری وزەی عێراقدا ڕایگەیاند" مەترسی گەندەڵی هیچی کەمتر نییە لە مەترسی تیرۆر و ڕاشیگەیاند "دابەزینی نرخی نەوت شلۆقی بودجەی عێراقی دەرخست".

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" ئابووری ئێمە بەرخۆرە و زیاتر لە ٩٠% پشت ئەستوورە بە نەوت".

عەبادی سەرنجی بەشداربوانی بۆ کەرتی کشتوکاڵ دووپاتکردەوەو وتی" ناوبراو ڕاشیگەیاند، عێراقییەکان ئەزموونی پێنج هەزار ساڵ کشتوکاڵیان هەیە و دەکرێت ئەمە بەکار بهێنرێت بۆ خۆشگوزەرانی".

لە درێژەی دیداری ئەمڕۆدا سەلیم جەبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی" ئەمڕۆ ٢ی نیسانی ٢٠١٧، سەلیم جبوری لە دیداری وزەی عێراقدا ڕایگەیاند "ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زۆر زیادیکردووە و داواش لە وەزارەتی نەوت دەکەم داهات زیاتر بکات".

هەروەها لە دیدارەکەدا ئەمینداری ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، پێویستە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت سەقامگیری بازاڕی نەوت بپارێزن.
 محه‌مه‌د سنوسیی باكندۆ ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی ئۆپیك بەشداری کۆڕبەندی عێراق بۆ وزەی کردووە و لە وتارەکەیدا وتی "کۆڕبەندی عێراق بۆ وزە گرنگە".

ئەمڕۆ ٢ی نیسانی ٢٠١٧ پەیمانگای وزەی عێراق لەژێر چاودێری حکومەتی عێراق و بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی و ئێن ئاڕ تی عەرەبی دەستیپێکرد و لە ڕۆژانی ٢ و ٣ ی نیسانی ٢٠١٧ لە شاری بەغدا کۆڕبەندی وزەی عێراق بەردەوام دەبێت.
 کۆڕبەندەکە لە ئوتێل ڕەشیدی بەغدا لەژێر دروشمی، بەرەو کەرتی وزەیەکی سەرکەتوو و ئابورییەکی فرەداهات و بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی و ئێن ئاڕ تی عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

لە کۆڕبەندەکەدا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەشدارن و، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپیک میوانی شەرەفی کۆڕبەندە دەبێت، لەگەڵ ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و لێپرسراوان و پارێزگار و باڵیۆز و پیاوانی خاوەنکار و ئەکادیمییەکان.



AM:11:24:02/04/2017