لە گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامی گۆشتی مەیمون دەخورێت
سەرەڕای قەدەغەكردنی دانیشتوانی گوندێكی ناو جەنگەڵەكانی ئەندەنوسیا گۆشتی جۆرە مەیمونێك دەخۆن .
بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیڵ، دانیشتوانی دوورگەی سوڵاوێسی ئەندەنوسیا بەشێوەیەكی دوژمنكارانە مەیمونی ماكاكیو راو دەكەن و گۆشتەكەی بۆ خواردن بەكاردەهێنن.
دەسەڵاتداران و چالاكوانانی ئەو وڵاتە هەوڵەكانی خۆیان چڕكردووەتەوە بۆ ڕازیكردنی گوندنشینەكان كە گۆشتی ئەو جۆرە مەیمونە بەكارنەهێنن.
ئەو مەیمونە كە ناوە زانستییەكەی بریتییە لە"ماكاكا نیگرا"، یەكێكە لەو ئاژەڵە ژەهراویەكان و لەجەنگەڵەكانی سەرانسەری ئەندەنوسیادا هەیە لەنێوانیشیاندا پڵنگ و مەیمونی ئۆرانگۆتانس و لەلایەن ڕاوچییەكانەوە ڕووبەڕووی ڕاوكردن و قڕكردن دەبنەوە.
گۆشتی مەیمونی ماكاكیو لەلایەن گەلی میناهاسان دەخورێت كە گروپێكی مەسیحین ، ئەوەش پێچەوانەی بنەماكانی كۆمەڵگای ئیسلامیە
كەسێكی ئەو گروپە ڕایگەیاندووە "من حەزم لە تامەكەیتی، گەرم و توونە، تامی وەكو بەرازی كێوی یان سەگ وایە."
لە بازاڕێكی شاری تۆمۆهۆندا كۆڵانێكی لێیە كە گوشتی مەیمونەكان لەپاڵ گۆشتی مار و شەمشەممەكوێرەی برژا و گۆشتی سەگدا بۆ فرۆشتن و برژاندن دەخرێتەڕوو.
بەپێی یاسای ئەو وڵاتە فرۆشتن و خواردنی گۆشتی ماكاكیو لە هەندێك ئاژەڵی دیكە قەدەغە كراوە و لەڕابرددودا چەندینجار هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنەكە و شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەكان و فرۆشیارەكاندا ڕوویداوە.
PM:03:14:04/04/2017