ئەمەریکا کار بۆ عێراقێکی یەکگرتوو دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رای خۆی لەسەر پرسی راپرسی لەهەرێمی کوردستاندا راگەیاندو ئەو وڵاتە زلهێزەی جیهان لەگەڵ یەکگرتوویی خاکی عێراقدایە.

کەناڵی NRT  لەسەر پرسی راپرسی و گفتوگۆی نێوان بەغداو هەولێر لەسەر ئەو پرسە، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە " هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە ئێستا پێویستە سەرجەم عێراقییەکان تەرکیز لەسەر شەری داعش بکەنەوە و کار بۆ عێراقێکی یەکگرتوی فیدراڵی دیموکراتی گەشەسەندو بکەن".

سەبارەت بە فشارکردنی ئەمریکا بەرامبەر بە لایەنەکان؟ وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاندووە " ئیدارەی ئەمریکا بەڕوونی هەڵوێستی ئەمریکای بە پێکهاتەکانی عێراق ڕاگەیاندووە، بریتییە  لە عێراقێکی یەکگرتوو، هەروەها بایەخدان بە تێکشکاندنی داعش".

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای یەکێتی و پارتی بە بەشداری نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کردو لەگەڵ سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک و پرسی راپرسی لەهەرێمدا کۆبوونەوە.



AM:12:25:06/04/2017