شاناز ئیبراهیم: شاندەکەی یەکێتی نەخشە رێگاکەمانی لە پردێ جێهێشت

بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" حزبەكەم سێ مانگ‌ سەرقاڵی كێشانی نەخشەڕێگایكی كردبین كە شاندەكەمان لەشپرزەیی و ڕاكە ڕاكیانا لە بەینی سلێمانی و پیرماما (خەریتە)كەمانیان لە (پردێ) بەجێ هێشتبێت؟".

لە نووسینێکی نوێدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر چوونی وەفدی پارتی و یەکێتی بۆ بەغدا دەڵێت" باشە گەر نەڵێم ئەیەڕۆ، چی بڵێم كاتێك كە پارتی ئامادە نەبووبێت كە شاندی یەكێتی و گۆڕان پێكەوە ببینێت و چاوەڕوانی ئەوە لە گۆڕان بكرێت كه پارتی و یەكێتی پێكەوە ببینێت؟".

ناوبراو دەشڵێت "ئەرێ باشە جگە لە ئەیەڕۆ .. هیچ قسەیك، وشەیك، دەستەواژەیك یان رستەیك هەیە كە بەكار بهێنرێت بەرامبەر بەوانەی كە خۆیان بە پارێزەری یەكێتیێك دائەنێن كە دروشمەكەی مافی چارەی خۆنوسین بێت و (ڕەدوو) كەسانێك بكەون كە خۆپیشاندان بە هەڵپەركێ و ئاك پارتی بە بڕا و ریفراندۆم بە گاڵتەجاری دابنێن؟".

شاناز ئیبراهیم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئەمە چ شاندێكە كە بچێتە بەغدا بۆ باسی كەركوك و ئاڵاكەی كەركوك كە ئامادە نەبێت نوێنەرایەتی كەركوك یاوەری بێت؟؟".



AM:01:03:06/04/2017