بەوێنە .. هاوسەری سەدام حسێن هاوسەرگیری دووەم دەكات

هاوسەری سەرۆكی رژێمی بەعسی عێراقی هاوسەرگیری دەكاتەوە و كچەكەشی ئاگادارە و ڕازیە بە بڕیاری دایكی.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سكای پرێسی عێراقی هاوسەری پێشووی، سەدام حسێن سەرۆكی ڕژێمی بەعسی عێراقی كە ناوی ساجیدە خەیروڵڵا تڵفاح، هاوسەرگیری ئەنجام دەدات لەگەڵ یەكێك لە شێخەكانی عەشیرەتی كوبەیسی لە پارێزگای ئەنبار، كە عەشیرەتێكی ناسراوی ئەنبارە و پەیوندیی فراوانیان لەگەڵ خێزانی سەرۆكی رژێمی بەعس هەبوو.

 بەپێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕە رەغدی كچە گەورەی سەدام حوسێن ئاگاداری دووبارە هاوسەرگیری كردنەوەی ساجیدەی دایكییەتی و رازی بووە بەو بڕیارە.

ساجیدە لە ساڵی 1937 لە شاری تكریت لەدایك بووە و لە ساڵی 1963 هاوسەرگیریی لەگەڵ سەدام حوسێن كرد و پێشتر دەنگۆی كۆچی دوایی بڵاو بووەتەوە و دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، بە یاوەریی منداڵەكانی پەنای بردە بەر ئوردن و وەك پەنابەری سیاسی لەوێ دەژین.

سەدام حوسێنی هاوسەریشی بە بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دوای رووخانی رژێمەكەی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و لە 31.12.2006 لە سێدارە درا.


PM:03:19:06/04/2017