حکومەت هەرێم بەفەرمی رۆژێکی پشووی راگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی رایگەیاند" رۆژی رووخانی سەدام حسێن کە رێکەوتی ٤/٩ دەکات بەفەرمی دەکرێتە پشوو".

سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی راگەیاند "بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین رۆژی یەك شەمە  ٩ی نیسانی ٢٠١٧   بەبۆنەی ساڵڕۆژی  ڕوخانی رژێمی پێشووی عێراق و ئازادكردنی بەغدا و بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان، دەبێتە پشووی فەرمی".

ئەم پشووە کە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەگرێتەوە، خوێندگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ناگرێتەوە، کە لەسەرەتای ساڵدا ماۆستایان بۆ ماوەی دوو مانگ بایکۆتی دەوامیان کردو ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنی خوێندکاران لە تەواوکردنی مادەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦- ٢٠١٧.



PM:06:54:06/04/2017