کاتێک زانی دەستگیرانەکەی خۆشەویستی هەیە چی کرد؟

خانمە شۆفێرێکی تەكسی بەریتانی توشی شۆک بوو کاتێک زانی ئەو کچەی کە لەگەڵیدا سەرکەوتووە، خۆشەویستی دەزگیرانەکەیەتی.

مسیکسیلا ناوی ئەو خانمەیە کە چیرۆکەکەی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو كچە كە شۆفێری تەكسیە لە فڕۆكەخانە كچێكی تر هەڵدەگرێت، كاتێك لە رێگادا ناونیشانی ماڵەكەی دەداتێ‌ سەیر دەكات ناونیشانی دەزگیرانە كوڕەكەیەتی.

ئەو وتویەتی "ئەوەی تووشی سەرسوڕمانی كردووە كە كاتێك گەیاندوویەتی دەزگیرانەكەی لەبەردەم دەرگاكە وەستاوە بۆ ئەوەی یارمەتی خۆشەویستەكەی بدات و جانتاكانی بەرێتە ژوورەوە، بەڵام ئەویش لە توڕەییدا رێگەی نەداوە جانتاكانی داگرێت و رۆیشتووە"

سەبارەت بەوەی دەزگیرانەکەی بۆچی ناپاکی لێکردووە، دەزگیرانەکەی وتویەتی هۆكارەكەی حەزی گۆڕانكاریەو هەستی بە بێزاری كردووە.

ئەو خانمە لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ئەو چیرۆکەوە بووەتە جێگەی سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک زۆر هاوخەمی بۆ دروست کردووە.



PM:11:07:06/04/2017