بۆچی ئەمەریکا لە هێرشی بۆ سەر سوریا مووشەکی تۆماهۆکی بەکارهێنا؟
پسپۆرانی سەربازی، سەبارەت بەکارهێنانی مووشەکی تۆماهۆک لەلایەن ئەمەریکاوە دژی سوریا گەڕاندیانەوە بۆ چەند هۆکارێک.
میدیا رۆژئاواییەکانی لەزاری پسپۆرانی ئەو بوارەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەکارهێنانی مووشەکی تۆماهۆک، لە دوورە تەحەکومی پێوە دەکرێت و، وەک فڕۆکە پێویستی بە فرۆکەوان نییە، ئەم مووشەکە دەتوانێت لە دووری ١٠٠٠ میلەوە ئامانج بپێکێت و نرخی هەریەکێکیان ٦٠٠ هەزار بۆ ٢ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکیە، رادار بەزحمەت ئاشکرای دەکات.
توماهۆک لەساڵی ١٩٩١ دا دژی رژێمی پێشووی عێراق بەکارهات، سەری مووشەکەکە ٥٠٠ کیلۆ گرام بارووت هەڵدەگرێت.
لە ئۆکتۆبەری سالی ٢٠١٦ شدا کەدژی هێزی خوراسانی سەر بەداعش بەکارهات کە خەریک بوو لە سوریاوە دەپەڕینەوە بۆ عێراق.
هەروەها لەشەڕی یەمەنیشدا ساڵی پار دژی حوسیەکان بەکارهات.
پسپۆران پێیان وایە، ئەم مووشەکە هێزێکی وێرانکاری گەورەی نییە، کارگەریەکانی سنوردارە، بەلآم بۆ ئەم هێرشەی سەر سوریا بەتەواوی ئامانجی خۆی دەپێکێت.
AM:09:04:07/04/2017