ئەو نهێنیانە چین پیاوان دەربارەی سێکس کردن نایزانن؟

لە زۆر روەوەو لەنێویشیاندا سێکس وڵاتانی رۆژئاوا زۆر کراوەن و وەک بابەتێکی زانستی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، بەپێچەوانەی وڵاتە ئیسلامییەکانەوە کە تابۆیەو کەمترین قسەی لەسەر دەکرێت.

لەبوارەدا پسپۆران کۆمەڵێک زانیاری ئاشکرا دەکەن کە پیاوان هیچ دەربارەی سێکس نازانن.

لەوانە زۆربەی پیاوان وا هەست ئەکەن کارێکی باش ئەنجام دەدەن کەوا پیشانی ژنەکانیان بدەن کە بەهێزن و توانایی سێکسیان زۆرە و دەتوانن زوو تەواو بن لەو کارە، بەڵام، پسپۆران بە پێچەوانەوە ئەو بابەتە باس دەکەن جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە لەسەر پیاوان کە بە شێوەیەکی نەرم مامەڵە لەگەڵ ژنەکانیان بکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش چێژ لەو ساتانە وەربگرن.

بەپێچەوانە مەترسی ئەوە هەیە کە ژنان تووشی خوێن بەربوون، یاخود توشی دارمانی دەروونی دەبن و رقیان بەرانبەر ئەو کارانەش هەڵدەستێت توانایی سێکس کردنیان نامێنێت.

یەکێک لەو پرسانەی تر کە پیاوان زانیاریان نییە لەسەری، مەرج نییە هەموو کاتێ لە شەواندا سێکس بکەیت، پسپۆران ئاشکرای دەکەن کە زۆر جار لە بەرەبەیان، یان نیوەرۆ یا کاتەکانیتری رۆژ بێت، لەبەر ئەوەی زۆر جار لاشەی پیاوان زۆرجار لەو کاتانەدا چالاکترە وەک لە شەوان بۆ سێکس کردن.

هەروەها لەو زانیاریانەی کە پیاوان دەربارەی سێکس نایزانن وا پێویستە پیاوان هەموو رۆژێک داوای سێکس لە خێزانەکانیان نەکەن لەبەر ئەوەی ئافرەتان هەموو رۆژێک توانایی و حەزیان بۆ ئەو کارە نییە، بەڵکوو دوو رۆژ جارێک یان سێ رۆژ جارێک بە شێوەیەکی رێکو پێک ئارەزووی دەکەن.



PM:03:00:07/04/2017