بەڤیدیۆ...مەلا عەلی کەڵەک جنۆکەیەکی عاشق دەکات بە موسوڵمان

بەڤیدیۆ...مەلا عەلی کەڵەک جنۆکەیەکی عاشق دەکات بە موسوڵمان


لە نوێترین ڤیدیۆیدا مەلا عەلی کەڵەک لەپێش چاوی ژمارەیەک خەڵک بە وتەی خۆی چارەسەری گەنجێک دەکات و دەڵێت "جنۆكەیەكی كچ عاشقی ئەم كوڕە گەنجە بووه دەڵێت لە جەستەی ناچمە دەرەوە".

 بە وتەی مەلا عەلی  "جنۆکەکە دەبێت به موسڵمان" پاشان گەنجەکە دەچێتە باری سروشتی خۆی.

مەلا عەلی کەڵەک مامۆستایەکی ئاینی شاری هەولێرە و ماوەی چەند ساڵێکە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات لە وڵاتانی جیهانەوە نەخۆشی جیاواز سەردانی دەکەن و بە ڕێگەی تایبەتی خۆی چارەسەریان دەکات، هەرچەندە وەزارەتی تەندروستی کێشەی گەورەی لەگەڵ چارەسەرکردنەکانیدا هەیەو چەند جارێک رووبەرووی بوونەتەوە.




AM:12:07:08/04/2017