نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

ئەمرۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە‌و بەرمیلی لەسەرو 55 دۆلار مامەڵە كرا.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز نرخی نەوتی برنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ 55.24 دۆلار بەرزبوەتەوە و نرخی نەوتی خاویش بەرزبونەوی تۆماركردووە بۆ ئاستی 56.8 دۆلار كە لەسەرەتای مانگی ئازارەوە بە بەرزترین نرخ دادەنرێت.
هەروەك نرخی نەوتی خاوی تەكساس بۆ 52.24 دۆلار بەرزبوەوە.

ئاڵۆزیەكانی جیهان لە بەرژەوەندی نرخی نەوت بوو لە جیهاندا و موشەكبارانكردنی فڕۆكەخانەیەكی سوریا لە لایەن ئەمریكا و نرخی نەوتی خاوی بەرزكردەوە.



PM:02:50:08/04/2017