كچێك پاش هاوسەرگیریش لەگەڵ خۆشەویستە كۆنەكەی سێكس دەكات
كچێكی گەنج ساڵ لەشاری هەولێر لەگەڵ كوڕێكی تەمەن 39 ساڵەی دەوڵەمەند هاوسەرگیری دەكات، بەڵام پاش هاوسەرگیرییەكەشی لەگەڵ خۆشەویستە كۆنەكەی پەیوەندی دەبێتو سێكسی لەگەڵدا دەكات.
لەیلا كە تەمەنی 23 ساڵەو خۆشەویستی هەیە، لەگەڵ شێرزاد هاوسەرگیریی دەكات. شێرزاد كوڕی تاقانەی ماڵێكی دەوڵەمەندەو بە پلانی پوری خۆی هاوسەرگیریی لەگەڵ لەیلا دەكات. لەیلاش لەگەڵ خۆشەویستەكەی بەناوی فەرەیدون رێكدەكەون كە پاش هاوسەرگیری لەیلاو شێرزاد پەیوەندییان هەر بمێنێت.
وردەكاریی ئەو رووداوزە لە راپۆرتێكی تۆڕی هەواڵی سلێمانی بخوێنەرەوە:
شێرزاد کوڕێکی ٣٩ساڵە و دانیشتووی شاری ھەولێرە و تاقانەیە، باوکی کەسێکی سەرمایەداربوو کەماوەی نزیکەی دوو ساڵە کۆچی دوایکردووە و تەنھا جێگرەوە بۆ پارە و ماڵ و سامانی باوکی شێرزادە، دوای مردنی باوکی لەگەڵ دایکیدا بەیەکەوە لەخانویەکی گەورە نیشتەجێبوون و ھاوسەرگیریشی نەکردوە دایکیشی بەردەوام داوای لێدەکات ژیانی ھاوسەرگیری پێکەوە بھێنێت، پورێکی شێرزاد کە خوشکی دایکیەتی کچێکی بەناوی(لەیلا) ھەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە دەیەوێت بەزۆر ئەم کچەی لە شێرزاد مارە بکات، چونکە دەزانێت پارە و سامانێکی زۆری بۆ بەجێماوە، ھەر بۆیە دایکی لەیلا دەچێتە بنکڵێشەی خوشکەکەی کەدایکی شێرزادە و بەھەردووکیان وا لەشێرزاد دەکەن کە لەیلا بخوازێت، ھەرچەندە جیاوازی زۆر ھەیە لەنێوانیاندا لەرووی تەمەن و ئاستی خوێندن و جوانی و شتی تریش.
دوای ماوەیەک شێرزاد پەیوەندی لەگەڵ لەیلا دروست دەکات و دواتر دەچنەداخوازی مارەی دەکات، دوای دوو مانگ لەمارەکردنیش دەیگوێزێتەوە، ئەنجامدانی ئەو ھاوسەرگیرییە لەنێوان شێرزاد و لەیلا لەکاتێکدایە لەیلا پێشتر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک بەناوەی(فەرەیدون)ھەبووە، ھەر لەسەرەتاوە لەیلا و فەرەیدون لەسەر ئەوە رێکدەکەون کە لەیلا شوو بکات بەشێرزاد، بەڵام ئەمان پەیوەندیەکەیان ھەربمێنیێ بەمەرجێ جارجار لەیلا ھاوکاری ماددی فەرەیدون بکات، تەنانەت ئەم پەیوەندییە دایکی لەیلاش ئاگادارەبووە و زۆرجاریش رێخۆشکەربووە بۆئەوەی لەیلا و فەرەیدون یەک ببینن، تەنانەت دوای ھاوسەرگیریش ھاوکاریان دەکات بۆ بینینی یەکتر، بەجۆرێک پەیوەندییەکەیان نزیکدەبێتەوە دەگاتەئەوەی پەیوەندی سێکسیش لەنێوانیاندا دروست دەبێت و ئەمکارەش ھەر لەماڵی لەیلا دەکەن.
رۆژێک بەھۆی ئیش و کارەوە، شێرزاد بۆ شاری سلێمانی دەچێت و لەماڵەوە لای دایکی و پوری و لەیلا دەڵێت ئەمشەو ناگەڕێمەوە و لەسلێمانی دەبم، بۆیە لەیلاش ئەم ھەلە دەقۆزێتەوە و بەفەریدون دەڵێت:ئەمشەو وەرە بۆلام، چونکە شێرزاد لەماڵ نابێت و بەدایکیشی دەڵێ کە پوری لەگەڵ خۆی ببات بۆ ماڵی خاڵی و شەو لەوێ بمێننەوە، بۆئەوەی ماڵ چۆڵ ببێ بۆ خۆی و فەرەیدون، بەڵام ئێوارە شێرزاد لەسلێمانی کارەکەی تەواودەبێت و بڕیار دەدات بگەڕێتەوە ماڵەوە، کاتێک دەگەڕێتەوە ھەولێر و دەچێتەوە ماڵەوە سەیردەکات ماڵ چۆڵ دیارە و سەیارەیەکی نەناسراو لەحەوشەکەیاندایە، بۆیە بە ماڵەکەدا دەگەڕێت کەس نادۆزێتەوە و دەچێتە ژووری نوستنەکەی خۆیان و سەیردەکات لەیلا لەگەڵ کورێکدایە، دەستبەجێ دەست بۆ چەقۆیەک دەبات و ھێرش دەکاتە سەر ھەردووکیان، ھەرچەند فەرەیدون ھەوڵی راکردن دەدات، بەڵام شێرزاد دوو چەقۆ لە سکی فەرەیدون دەدات و دەستبەجێ لەویا دەیکوژێ و ھێرش دەکاتەسەر لەیلای ژنیشی و دوو چەقۆ لەویش دەدات، بەڵام لەیلا بریندار دەبێت و نامرێت، دواتر شێرزاد ھەر خۆشی پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و خۆی رادەستدەکات.
دوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی وتەی لایەنەکان لەیلا و دایکیشی ددان بەراستییەکەدا دەنێن و شێرزادیش بەپێی ماددەی (٤٠٩) لەیاسای سزادانی عیراقی ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکرێت.
تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەدادگاکان تۆمارکراوە، ناوەکانیش سەرجەمیان خوازراون.
PM:02:29:09/04/2017