بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ پاش ئەوەی لەلایەن مافیاكانەوە چەقۆیەك لەملی دەدرێت و نیوەی بۆری هەناسەی دەبڕدرێت 250 مەتر بەپێ رادەكات و بە دەستەكانی سەری دەگرێت بۆ ئەوەی ئەملاوئەولا نەكات و خۆی دەگەیەنێتە دەست پۆلیس بۆ ئەوەی بیگەیەننە نەخۆشخانە.
گەنجەكە ناوی پابلۆ باتریك دی سۆزایەو ڕووداوەكەش لە نیوەی شەودا لەشاری بونتادا فیگیای بەڕازیل روویداوە و چاونەترسی و ئازایەتی ئەو گەنجە بووەتە باسی ماڵپەڕە جیهانیەوەكان و گرتە ڤیدیۆییەكەی لە پێگەی یوتوب لە ماوەیەكی كورتدا ژمارەیەكی زۆر سەردانكەی هەبووە.