خانمە بێژەرێک له په‌خشی
راسته‌وخۆدا، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بە ڕووداوی هاتووچۆ
دەخوێنێتەوە
سوپریت كور، بێژه‌ری كه‌ناڵی IBC24، له په‌خشی راسته‌وخۆدا، هه‌واڵی رووداوێكی
ئۆتۆمبێلی ده‌خوێنده‌وه، کە تێیدا بۆی دەردەکەوێت هاوسەرەکەی گیانی لەدەستداوە
ئه‌و
زانیارییانه‌ی له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتبوون، به‌س بوون بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی
گیانی له‌ده‌ستداوه، بەڵام ئەو بێژەرە بێ هیچ شڵەژانێک تەواوی هەواڵەکەی خوێندەوە
بەڵام دوای ١٠ خولەک ئیدی نەیتوانی خۆڕاگر بێت و دەستیکرد بە گریان.
سوپریت ماوەی نۆ ساڵە کاری میدیایی دەکات و یەکێکە لە بێژەرە
دیارەکانی کەناڵی IBC24.