سبەینێ لەم پارێزگایە کرا بە پشوو

بەبۆنەی لەدایکبوونی خەلیفەی چوارەمی ڕاشیدینەوە، لە پارێزگای واست کرا بە پشووی فەرمی.

مازن زاملی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای واست ڕایگەیاند، كە بەبۆنەی لەدایكبوونی ئیمامی عەلییەوە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە پشووە لە دامەزراوەكانی حكومەت و قوتابخانەكاندا.

هەروەها وتوشییەتی مەبەستی پشووەكە بۆ كارئاسانیەوە بۆ هاوڵاتیان بۆ ئەوەی یادی ئیمامی عەلی بەڕێكوپێكی بەڕێبكەن.

تا ئێستاش حکومەتی هەرێم بڕیارینەداوە کە سبەینێ بۆ شعەکان بکات بە پشووی فەرمی یاخود نا.



PM:06:24:10/04/2017