بۆچی هەموو ئایفۆنێک لەسەر 9:41 یەکەمجار دانراوە؟

هەموو بەرهەمەکانی ئەپڵ لە ڕیکلام و تەنانەت کە یەکەمجار دەیکڕیت و دایدەگیرسێنیت كاتژمێره‌كه‌ى له‌سه‌ر 9:41 خوله‌كه‌ دواجار نهێنییەکە ئاشکرا کرا.

ماڵپەڕەکان بڵاویانکردوە، ئه‌و كاتژمێره‌ به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى دانه‌نراوه‌ به‌ڵكو ستیڤ جۆبز به‌ڕوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى ئه‌پڵ بڕیاریداوه‌ ئه‌و كاتژمێره‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كه‌م به‌رهه‌مى له‌ كاتژمێر 9:41 خوله‌كدا ڕاگه‌یاند.

سەرۆکی کۆچکردووی ئەپڵ یه‌كه‌م ئایفۆن و ئایپاد و ماكى هەر لە هەمان کاتژمێردا ڕاگەیاند لە ساڵی 2007دا بۆیە لە ئێستادا هەمیشە ئەو کاتە لەسەر ئامێرەکانی ئەپڵ دانراوە.



PM:10:28:10/04/2017