هەریەکە لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و عادل موراد و سیروان کوێخا نەجم کە سێ کەسن لەو پێنج سەرکردەیەی یەکێتی کە سزا دراون کۆبوونەوە.
بە گوێرەی وێنەیەک کە بڵاوکراوەتەوە، عادل موراد، سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی، سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەتەوە.
سپی زانیویەتی لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە هەنگاوی ئایندەی ئەو سەرکردە سزادراوانە و هەروەها گفتوگۆکردنیان سەبارەت بەو بڕیارەی کە ئەمڕۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە "قەشمەریات" ناوی برد.
بە گوێرەی زانیاریەکانی سپیش ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە هەوڵدایە بۆ کۆکردنەوەی لایەنگیرانی.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە دواین کۆبوونەوەی دەستەى کارگێرى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى، لیژنەیەک پێکهێنرا بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار و حاکم قادر و عومەر فەتاخ و هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد، بافڵ تاڵهبانی وهك لێپرسراوی سكرتاریهتی سكرتێری گشتی، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بریارانەى لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبەکەیانەوە دەدرێت.
فۆتۆکان : لە ئاکونتی فەیسبووکی چەتۆ ساڵح کادیری پێشکەوتووی یەکێتی یەوە وەرگیراوە