ژیان میرانی هاوسەری فازڵ میرانی
تەمەنی ٤٦ ساڵە و ئێستا دایکی چوار منداڵە ئەو لە ساڵی ١٩٩٥ دەگەڕێتەوە هەرێمی
کوردستان و دەست بە کاری خێرخوازی دەکات لە چاوپێکەوتنێکی نوێ‌دا دەڵێت لە ژنان
توڕەیە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری ژن
دەڵێت "دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له ده‌ره‌وه‌ی
ولاَت، بینیم كوردستان له دۆخێكی زۆر خراپ و هه‌ژاردایه، سه‌یری خه‌ڵكه‌كه‌م ده‌كرد،
ده‌مبینی كه‌موكوڕی زۆر هه‌ن و زۆر پێویستیان به هاریكاری هه‌یه"
سەبارەت بە سەرەتای کارکردنی
ڕێکخراوەکەی کە ناوی ڕووناهییە دەڵێت " ده‌ستمانكرد به روپێوێك بۆ پشكنینی چاو له قوتابخانه‌كان له ته‌مه‌نی
9بۆ 18 ساڵ، چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌مان ده‌كرد كه نه‌خۆشییه‌كانی چاویان هه‌بوو،
كاره‌كانی ئێمه زیاتر خێرخوازی بوون، به‌به‌رده‌وامیش كارمان له‌سه‌ر هۆشیاریی ته‌ندروستی
ده‌كرد، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دایكان".
ژیان میرانی به ژن مه‌گه‌زینی وت
"ماڵه‌كه‌م كرد به ئۆفیسی ده‌زگاكه‌م، ئه‌وكاته رووناهی زۆر گه‌وره نه‌بوو،
كارمه‌ند و ستافیشمان كه‌مبوو".
ئەو نایشارێتەوە کە هەرکات پڕۆژە
دەکات بەر لە دەستخۆشی پێی دەڵێن"ژنی فازڵ میرانییه!".. ئەگەرچی نایشارێتەوە
هاوسەرەکەی زحر هاوکاری کردووە
ئەو دەڵێت "زۆر دڵگرانم به‌و
تێڕوانینه، پێم ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ژنی فازڵ میرانی نه‌بوایه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و
ئاسته، من خۆم ئه‌گه‌ر ئاره‌زووو توانام تێدا نه‌بووایه، نه‌مده‌توانی به‌رده‌وام
بم، راسته فازڵ میرانی كاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونمه‌وه، چونكه
زۆر هاریكاربووه، كارئاسانی زۆری بۆ كردووم، به‌لاَمباوه‌ڕم به‌خۆم هه‌بووه،
توانای كاركردنی به‌رده‌وامم هه‌یه بۆیه تا ئێره هاتووم، هه‌میشه ده‌زانم كه
كێم و چی ده‌كه‌م، ئه‌ی ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێنه‌دابایه‌م كار بكه‌م چی‌یان پێده‌وتم؟فازڵ
میرانی فێری لێبورده‌یی زۆری كردووم".
ئەو لە ژنان توڕەیە چونکە کاتێک
شوێنێکی تایبەتی بۆ ژنان کردووەتەوە پێشوازی لێ نەکراوە و دەڵێت "به‌لاَم
ژنان به شوێنی خۆیانیان نه‌زانی و پێشوازییان لێنه‌كرد، ته‌نانه‌ت هاوڕێ ژنه‌كانیشم
له من توڕه بوون، ئه‌وان وایان لێكدایه‌وه من بازرگانی ده‌كه‌م!پێیان ده‌وتم:
ژنی فازڵ میرانی پێویستی به پاره‌ی ئێمه هه‌یه.. من ئێستاش ده‌ڵێم نه‌خێرپێویستم
به‌و پاره‌یه نییه، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌وه سه‌نته‌ره‌كه‌ی ئێمه نرخی له ته‌واوی
سه‌نته‌ره‌كانی دیكه كه‌متر بوو، به‌ڵكو من ویستم له رێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه
ژنان ئاشنا بكه‌م به كاری تازه و شوێنێكی هێمن".
ژیان به نیگه‌رانیه‌وه وتی
"پاش ئه‌و پرۆژه‌یه‌هیچ كارێكی دیكه‌م بۆ ژنان نه‌كردووه، چونكه زۆر توڕه
بووم".
هەروەها ئەوەی سەیرە بۆ زۆرێک کە ئەو
هەموو ژیانی لە خێزانێکی سیاسی‌دا بەسەر بردووە بەڵام دەڵێت "رقم له سیاسه‌ته،
من شوێنی كه‌س ناگرم.. جێگه‌ی مه‌ترسی نیم".