وەزارەتی کشتوکاڵ: نرخی تەماتە دادەبەزێتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێم لەسەر بەرزبونەوەی نرخی تەماتە ڕونکردنەوە دەدات و ڕایگەیاند بە پێگەیشتنی تەماتەی خۆماڵی نرخی دادەبەزێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "ماوەیەکە نرخی تەماتە لەبازاڕەکانی ھەرێمدا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوەو ئەوەش بۆتە بارگرانی لەسەر ھاوڵاتیان و بەشێک لەھاوڵاتیانیش پێیانوایە، پەیڕەوکردنی سیستمی بەرھەمی خۆماڵیە، کە خۆی لەدانانی باج و ڕسومات لەسەر بەرھەمی ھاوردە دەبینێتەوە ھۆکاری سەرەکی گرانبوونی ئەو بەرھەمەیە".

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕوونیکردوەتەوە، تائەوکاتەی بەرھەمی تەماتەی خۆماڵیی پێدەگات، وەزارەتی کشتوکاڵ باج لەسەر بەرھەمی تەماتەی ھاوردە دانانێت

هەروەها لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "ھەروەک ئێستا ھیچ بەرھەمێکی تەماتەی خۆماڵیی پێنەگەیشتوە، ئەوەی ھەیە ھاوردەیە، بۆیە نرخی بەرزبۆتەوە، لەگەڵ پێگەیشتنی تەماتەی کوردستان، نرخەکە دێتە خوارەوە، بۆیە دوپاتی دەکەینەوە ئێمە ھیچ باجێکمان لەسەر تەماتەی ھاوردە دانەناوە".



AM:11:31:12/04/2017