کچێک: براکەم سێ ساڵ سێکسی لەگەڵ کردم

کچێکی تەمەن ٢٣ساڵی ئەمریکی داوایی یاسایی لەسەر براکەی تۆمارکرد بە تۆمەتی ئەوەی سێساڵ دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری.
کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی "کایتی بەیلی" لە دادگا دژی براکەی داوای یاسایی تۆمارکردووە و ئاشکرایاکردووە کاتێک تەمەنی ٩ ساڵ بووە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر .
کایتی بەیلی لەبەردەم دادگا دژی براکەی بەناوی " جەیمس" وتەی خۆی پێشکەش کردووە و ئاشکرایکرد کاتێک برا گەورەکەی ئەوکارەی لەگەڵ کردووە تەمەنی تەنها ٩ ساڵ بووە و تا تەمەنی دەبێتە ١٢ ساڵ لەکارەکەی بەردەوام بووە .
ئەو گریانەوە وتی  براکەی کە لە ئێستادا تەمەنی ٣١ ساڵە بە نامرۆڤانەترین شێوە دەستدرێژی کردۆتە سەر و ماوەی ٣ ساڵ بەوشێوەیە بەردەوام بووە .
 کایتی بەیلی ئاشکراشیکرد بەهۆی زۆر کارکردنی دایکیان و لەوێ نەبونی باوکیان بەهۆی کارەکەی، کوڕەکە دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر خوشکە بچوکەکەی و بەنهێنی دەمێنێتەوە هەتا ماوەیەک لەمەوپێش کایتی هەموشتێکی ئاشکراکرد و دادگا بە ٣٢ ساڵ زیندانیکردن سزادراوە .



PM:01:23:12/04/2017