دەستدرێژی سێكسی دەكرێتە سەر شۆفێرێكی تەكسی




لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا لە ڕوداوێكی جیاوازدا كچێكی تەمەن 23 ساڵ بە هاوكاری هاوڕێ كوڕەكەی دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر شۆفێرێكی تەكسی و ڕووداوەكە بەو جۆرەیە كە پاش ئەوەی هاوڕێ كوڕەكەی چەقۆ دەخاتە سەر ملی شۆفێری تەكسیەكە كچەكە بەزۆر دەسدرێژی سێكسی دەكاتە سەری.

كچەكە ناوی بریتانی كارتەرە  و تەمەنی 23 ساڵە و هاوڕێ كوڕەكەی تەمەنی 20 ساڵەو ناوی جاكسۆنە، ڕووداوەكەش لە شاری فینلاندی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا ڕویداوە و پۆلیسیش دەڵێت "كارتەر و جاكسۆن پاش رووداوەكە بە زۆر ملێ 32 دۆلاریان لە شۆفێری تاكسییەكە سەندووەو هەڵهاتوون".

پاش ئەوەی شۆفێرەكە پۆلیسی ئاگاداركردۆتەوە كچەكە دەستگیركراوە و بە ئەنجامدانی تاوانی دەستدرێژی سێكسی و دزی تۆمەتباركراوە، جاكسۆنی هاوڕێشی هەڵاتووەو تائێستا دەستگیر نەكراوە، بەڵام لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
 بەڵام پۆلیس دەڵێت كە "تا ئێستا بە وردی نازانین ئەو كچە بۆچی ئەو كارەی كردوە".

كارتەر پێشتر بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ساڵی 2016 دەستگیركراوە.



PM:03:00:12/04/2017